ناوهڕۆك
کەستەنە (بەڕوو)
بەشی بەکارهاتوو: بەرەکەی و توێکڵەکەی ناوچەی باکور و ناوەڕاستی ئاسیا، لەوێوە بۆ ئینگلتەرا و ئەوروپا بڵاوبۆتەوە لە سەدەی شانزەی زاینی.
وشەی Aesculus هاتووە لە وشەی Esca بە واتای خۆراک دێت، جۆرەکانی تری بەڕوو هەمان ناویان لێنابوو. لە ئەوروپا ئەو ڕووەکە بۆ ڕازاندنەوەی باخچەکان و شۆستە و شەقامەکان بەکاردێت چونکە بەهاران گوڵی جوان دەردەکات.
پێکهاتەکەی
بەرەکەی ئەم ماددانەی تێدایە:
کاربۆهیدرات و نیشاستە ٧٣.٩٪، زەیتی پڕۆتینی ٥.٣٪، ئاو ٣٪.
بەکارهێنانی پزیشکی
١- توێکڵەکەی وەک سڕکەرەوەیەک دابەزێنەری پلەی گەرما و بەهێز کەرەوەیەک بەکاردێت.
٢- بۆ چارەسەری برین و هەوکردن بەکاردێت.
٣- بەرەکەی بۆ چارەسەری ڕۆماتیزم و ئازاری دەمار بەکاردێت.
٤- بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی کۆم و مایەسیری بەکاردێت.
٥- وەک خۆراکی ئاژەڵی خۆماڵی بەکاردێت تاوەکو کێشیان زیاد بکات وەک (بەرخ و بەراز و مانگا).
سەرچاوەکان
899 بینین